" هەفتەی داهاتوو بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت "

حکومەتی بەغدا تا ئێستا یەکجار بڕێک پارەی ناردووە بۆ هەرێم تا لەگەڵ داهاتی هەرێمدا بدرێت بە مووچە، هەفتەی داهاتووش جارێکی تر بەغدا پارە دەنێرێت بۆ هەولێر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، لە هەفتەی داهاتوودا حکومەتی بەغدا بڕی ٣١٧ ملیار دیناری تر دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان تا لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی دوای گەیشتی ئەو پارەیە ئەو وەزارەت و دەزگایانەی مووچەیان پێنەدراوە، بەسەریاندا دابەشدەکرێت، لەنێویاندا خانەنشینان و وەزارەتی ناوخۆ و، دواتر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگێکی تری مووچە خۆرانی کوردستان.

حکومەتی بەغدا تا ئێستا یەک گووژمە پارەی بە بڕی ٣١٧ ملیار دینار ناردووە بۆ هەرێم و لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێمدا، دوای دەستکاریکردنی سیستەمی پاشکەوتی مووچە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لێدرا.  



PM:06:50:19/04/2018