ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی تورکیا راگەیاند

ئوردوغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا ئەنجام دەدرێت و پێویستە پەرلەمان کارە یاساییەکانی بۆ ئامادە بکات، ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە" لە بارودۆخی نا ئاساییدا هەڵبژاردنی ئازاد ناکرێت ".

هیزه‌ر نوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند "له‌ وڵاتێكدا كه‌ به‌ به‌رده‌وامی بارودۆخی نائاسایی راده‌گه‌یه‌نرێت، سه‌خته‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و یه‌كسان و روون ئه‌نجام بدرێت".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "جێی پرسیار و نیگه‌رانییه‌ كه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ بارودۆخی نائاساییدا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌كات".

"ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاریداوه‌ رێكه‌وتی 24 ی 6 ی 2018، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ توركیا ئه‌نجام بدرێت.

ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێدا هەر دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەو ولآتە، جەهەپە و هەدەپە ( پارتە کوردیەکە ) جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کەهەڵبژاردنی پێشوەخت لە باری نا ئاساییدا ئەنجامنادرێت کە تورکیا تیایدا دەژی.



PM:08:53:20/04/2018