بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان سوتێنرا

بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە شارەدێی حاجی ئۆمەران سەر بە پارێزگای هەولێر، سوتێنرا.

کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو، بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە شارەدێی حاجی ئۆمەران-ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان-ی پارێزگای هەولێر سوتێندرا، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بزوتنەوەکە بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی کردنەوەی ئەو بنکەیەیە،کە وا بڕیاربوو لە مەراسیمێکدا بە فەرمیی بکرێتەوە.

عەبدوڵا قادر، باژێروانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە چۆمان بە "رۆژ نیوز"ی راگەیاند ، شەوی ڕابردوو بنکەکەمان چۆڵ کرد ئەوەش بەهۆی ساردی شوێنەکە و نەگونجاویی بۆ مانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا نازانین کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە، بۆیە داواکارین لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن.


AM:09:39:23/04/2018