پاشکەوتی مووچەی پاسەوانان یەکلایی کرایەوە

پاشکەوتی مووچەی پاسەوانەکان کە نزیکەی دە رۆژە ئەم توێژە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و مانگرتن یەکلایی بوەوەو رێژەی داشکان بووبە " ١٠% تا ٣٠% ".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتووە رێژەکە کەمکراوەتەوە بۆ " ١٠% تا ٣٠% " لەمڕۆوە ٢٤ ی نیسان دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی ئەو توێژە.

ئەو کەمکردنەوەیەی پاشکەوتی مووچە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ و لەرۆژانی رابردووشدا پاسەوانەکان خۆپیشاندانی بەرفروانیان لەهەولێر و سلێمانی و گەرمیان و چەندان شوێنی تر ئەنجامدا.

هەر لەو بوارەدا پاسەوانانی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان دەستپێکردو دەرگای ئیدارەی گەرمیانیان شکاند.




AM:11:52:24/04/2018