دەستەی کەشناسی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورەبروسکە دروست دەبێت.
دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراقی پێشبینییەکانی بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، کە تەنیا لە رۆژی دووشەممە 30/4/2018 ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت
پێشبینییەکانی دەستەکە بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق
- رۆژی هەینی 27/4/2018
ئاسمان هەوری دەبێت. نمەباران تا ئاستی بارانی تەواو بە هەورەبروسکەوە لە هەندێک ناوچە دەبارێت.
- رۆژی شەممە 28/4/2018
ئاسمان هەوری دەبێت. ئەگەری نمەباران هەیە و ناوە ناوەش هەورەبروسکە دروست دەبێت.
- رۆژی یەکشەممە 29/4/2018
ئاسمان نیمچە هەوری و هەتاو دەبێت.
- رۆژی دووشەممە 30/4/2018
ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت.