وەزارەتی دارایی رێنوماییەک دەردەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی دەردەکات تایبەتە بە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ خاوەن پلە تایبەتەکان.

بەپێی رێنوماییەکی نوێی وەزارەتی دارایی کە  ژمارە (٨)ی ساڵی (٢٠١٨)ی لەسەرەو تایبەتە بە مۆڵەتی بێ مووچە کە واژووی رێبازی حەمە حەملانی لەسەرەو ئاراستەی وەزارەتەکان و ئەو وەزارەتانە کراوە کە بەنەستراون بە وەزارەتەکانەوە، تیایدا هاتووە " لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەی ئاماژە پێکراو، پێوستە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرن".

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەم ڕێنماییە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێت.




PM:03:35:26/04/2018