پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنزامی رووداوێکی پێکداداندا لەسەر رێگای کۆیە ـ هەولێر ١٢ هاوڵاتی برینداربوون، کە باری تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.
عەقید شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ پینجشەممە، روداوێکی پێکدادان لە نیوان دوو تاکسی نەفەرات لەسەر رێگای نێوان کۆیە ـ هەولێرنزیک گوندی گۆپتەپە رویدا.
وتیشی، لە ئەنجامی ئەو روداوەدا، ١٢ هاوڵاتی برینداربوون، کە پێکهاتبوون لە شەش پیاو و پێنج ژن و منداڵێک، کە باری تەندروستی ژن و پیاوێکیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماژەی بەوەشداوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.