به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئەو هەواڵانە ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌وترێت ڕێگه نادرێت نووسه‌ری كورد فه‌رهاد پیرباڵ له گرتووخانه چاوی به خانه‌واده‌كه‌ی بكه‌وێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕادەگەیەنین کەوا بەرێز دکتۆر فرهاد پیرباڵ وەکو ڕاگیراو مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت بەڵکو لە شوێنێکی تایبەتە لە گرتوخانەی پۆلیسی هەولێر، بەبەردەوام و هەمیشە هاتوچۆی کراوەیە بۆ ئەوەی کەسە نزیکەکانی و برا و خوشککەکانی ببینێت و سەردانی بکەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماده‌ژی بۆ ئه‌وه كردووه كه فه‌رهاد پیرباڵ ڕۆژانە له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه سه‌ردانی كراوه
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه "ئەو قسانەی کە باس دەکرێت کەوا ناهێلن فه‌رهاد پیرباڵ خانەوادەکەی و خزم و کەسەکانی ببینێت دوورە لە ڕاستی