بڵێسە جەبار فەرمان بەتوندی وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و کاندیدی ئەو حزبە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینێکدا بەتوندی وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت "بەرێزم جەنابت و پارتەکەت بە توقعات سیاست ئەکەن بۆیە ئەم هەرێمەتان گەیاند بەم ڕۆژە".

بڵێسە لەو نوسینەدا دەڵێت "دوو فاقیتان لە فەرشە سورەکەی عەبادیەوە رەنگی تۆختر دەبێتەوە، ئێوە سور خەڵاتی خیانەتی گەورەی نیشتمانین، خەندەقی رۆژئاواو دەیان بارەگای جەندرمەی تورکیا لەناو خاکی باشورو فرۆشتنی ژنە پاکیزەکانی شەنگال و خاک فرۆشی نمونەی تازەی مێژووی ناپاکیتانن".

دەقی نوسینەکە:

بۆ کوری سەرۆکەکەی ئالی بەرزان

هەرکەسێک چاوپێکەوتنەکەی بەرێزتی بینیبێت و بەوردی گوێی لێ گرتبێت دەزانیت کە ئاستی زانیاریتان چەند بەرزە، لەو چاوپێکەوت جورئەت دەکەی و دەڵێی کە ئێمە ئاگادار بووین و دەمانزانی هێز هێنراوە بۆ نزیک کەرکوک بەڵام بڕوامان نەدەکرد هێڕش بکەن.

بەرێزم جەنابت و پارتەکەت بە توقعات سیاست ئەکەن بۆیە ئەم هەرێمەتان گەیاند بەم ڕۆژە کەچی ئێستاش گردبوونەوەی مامۆستایان و کەرتی تەندروستی کە بۆ قوتی خۆیان و منداڵیان دێنە سەر شەقام بە راست نازانی و تانەیان لێدەدەیت.

جەنابت مەسئولی دەزگای پاراستنی و نابێت و ناکرێت بە توقعات کار بکەن دیارە و رونە کە ئێوە مەبەستتان بوو کەرکوک وەکو عفرین و موسڵی لێ بێت و هەموو هاوڵاتیانی ئاوارەبن و شارەکە نوقمی خوێن و تەختی زەوی بکرێت ئێمە دەزانین کە ئێوە بە ئەجندای چ قارداش و چ دەوڵەتێک کاردەکەن و ئەو خەونەتانمان لەناو برد پێم ناڵێن بە چ رویەکەوە باسی ڕێفراندۆم و خیانەت ئەکەن؟؟؟

دوو فاقیتان لە فەرشە سورەکەی عەبادیەوە رەنگی تۆختر دەبێتەوە، ئێوە سور خەڵاتی خیانەتی گەورەی نیشتمانین، خەندەقی رۆژئاواو دەیان بارەگای جەندرمەی تورکیا لەناو خاکی باشورو فرۆشتنی ژنە پاکیزەکانی شەنگال و خاک فرۆشی نمونەی تازەی مێژووی ناپاکیتانن.

نمونەی تر زۆرن, بەڵام ئێمە دروشمی ناردنی تیمێکی بەهێزمان بۆ بغداد بەرز کردۆتەوە وە مەبەستمانە لە هەموو حزب و قەوارەکان کەسانی کوردپەروەر سەرکەون و لەبغداد پێکەوە کیانێکی کوردی بەهێز دروست بکەین.

بۆیە تەرکیز بکەنە سەر خۆتان و کارو کردارتان و واز لە تۆمەت بەخشینەوە بێنن بۆ پەردەپۆش کردنی هەڵەکانتان و شکستەکانتان.



AM:09:39:27/04/2018