هەپەگە کوژرانی ١٤ سەربازی سوپای تورکیای لە‌ برادۆست راگەیاند

هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکانیان بۆ سەر سەربازگەکانی سوپای تورکیا لە برادۆست ١٤ سه‌رباز كوژران و ٧ سه‌ربازی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بلاویکردەوە، گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه‌) له‌ دژی سه‌ربازانی تورک لە گردی لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له‌ هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١١ی دوێنێ چالاكییه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیایان تێكشکاند.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو چالاکیەدا ١٤ سه‌ربازی سوپای تورکیا كوژران و ٧ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون، کە برینی ٤ سه‌ربازیان سه‌خته‌.

هەپەگە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ گردی لێلیكان گه‌مارۆ دراون و نه‌ده‌توان جموجۆڵ بكه‌ن، نه‌ ده‌شتوانن له‌ هه‌رێمه‌كه‌ ڕابكه‌ن.




AM:09:01:28/04/2018