هەورە بروسکە کۆتایی بە ژیانی هاوڵاتییەک دەهێنێت
هاوڵاتییەکی کورد لە گوندێکى سەر بە شاری مهریوان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆی لێدانی هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهرى ئێرانى، ئیوارەی دوێنێ شەممە پیاوێکی تهمهن ٤٠ ساڵ، کە خهڵکی گوندی گۆگجەی مەریوان-ە له ناوچهی سهرشیو لەنێوان سەقز-مەریوان، بههۆی لێدانی ههوره بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
لە هەواڵەکەدا هاتووە،، هاوڵاتییەکە پیشەی جوتیار بووە و لە کێڵگەکەی خۆیدا سەرقاڵی کارکردنبووە کاتێک لە ناکاو هەورە بروسکە لێیداوە.
جێی ئاماژەیە چەند رۆژکێکە شەپۆلێکی بارانبارین و وتەرزە کە هەندێک جاری هەورە بروسکەی لەگەڵدایە، روی لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان کردووە.
PM:02:46:29/04/2018