بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی نیسان دیاری کرد و به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیدهكانیشی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
سیروان محەمەد، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له مانگی نیسان به (36) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ 15رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئایار ده‌بێت.
ڕوونیشیکردەوە، "نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به 36 دیناره، مۆلیدهكانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان 110 بۆ 120 كاتژمێر كاریان كردوه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له نێوان 3.500 بۆ 4.500 دینار ده‌بێت، بۆیه نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاواز دەبێت".
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده‌كانی بۆ مانگی ئایار، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند، "له سه‌ره‌تای مانگی ئایار تا 15ى مانگ، هه‌مان به‌رنامه‌ی مانگی رابردوو ده‌بێت، به‌رنامه‌ی مۆلیدەكان رۆژانه له كاتژمێر 2:30 پاشنیوه‌ڕۆ كار به مۆلیده‌كان ده‌كرێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، به‌یانیانیش رۆژانه 7 بۆ 8:30 ئه‌گه‌ر كاره‌بای نشتیمانی نه‌بوو كارده‌كه‌ن، جگه له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه کە له‌بری به‌یانیان، نیوه‌ڕوان كاتژمێر یه‌ك كاره‌با ده‌ده‌ن، بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزیش خشته‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت".
جەختی لەوەش کردووە، پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خولهك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون (سیتیه‌كان)، سیروان محەمەد ڕایگەیاند، نرخی كیلۆواتێك به (197.5) دینار دیاریكراوە به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و ئەگەریش وێستگه‌كه‌ی 33 كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.