بەوێنە...هاوڵاتیەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ دوو شەممە لە چیای گرمەندیل لە قەزای چۆمان، مین بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی چۆمان لەوبارەیەوە دەڵێت، هاووڵاتییەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و پاسەوانی سنوور بووە لە قەزای ڕانیە.

بەهۆی بوونی پاشماوەی مین و تەقەمەنی، کە لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران ـ عیراق لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم چێنراوە، هاووڵاتییان بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە قوربانی.



PM:09:26:30/04/2018