هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنووری پارێزگای ھەولێر بڵاوکردەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکی ماڵپەڕی فەرمیی ھاتوچۆوی ھەولێر بەشێوەیەکی کاتی کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە "لەبەر ئەوەی ئەو کێشە تەکنیکییەی کە لە سایتی ھاتوچۆی ھەولێر لە بەشی خزمەتگوزاریی زانینی بڕی سزایەکان جارێکی دیکە سەری ھەڵدایەوە، بە شێوەیەک کە بڕی سزایەکان کە لەسەر شۆفێران ھەبوو بۆ چەند جارێک دووبارە و سێبارە دەبووەوە، کە ئەم کێشەیە لە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ھێڵی ئینتەرنێتەکەمانە، بۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت، ئەم خزمەتگوزارییە ڕادەگیرێت".



AM:11:01:03/05/2018