ئاوارەیەكی ئێزدی لە شاری دهۆک بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەست دا.
دوێنێ لە ناوچەی مەهتی رۆژهەڵاتی شاری دهۆك گەنجێك لەكاتی كاركردنیدا لە كێڵگەیەك هەورە بروسكە لێیدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
گەنجەكە یەكێك بووە لەو ئاوارە ئێزدییانەی كە بەهۆی داگیركردنی شنگال لەلایەن داعشەوە ناچاربوون ماڵوحاڵیان بەجێبهێڵن.
چەند رۆژێكە شەپۆلێك باران بارین ناوچە جیاجیاكانی باشووری كوردستانی گرتۆتەوە و زۆربەی كاتیش هەورە بروسكە و هەورە گرمەی بەهێزی لەگەڵدایە.