لەدەڤەری سۆران لە گوندێكى سه‌ر به شارۆچكه‌ى دیانا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له گونده‌كه‌یان قه‌دەغه ده‌كرێت.
كازم ئه‌سعه‌د موختارى گوندى هه‌سنان به ماڵپەڕی باسنیوزى راگه‌یاندووە " گوندى هه‌سنان له بنارى چیای حه‌سه‌ن به‌گ، كە زیاتر له 70 خێزانی تێدا نیشته‌جێیە و خەڵكەكەی سه‌رقاڵى كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵین، بڕیارمان داوە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نەدەین".
موختارى گوندى هه‌سنان ئاشكرای كرد كە په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵكى گونده‌كه‌یان زۆر به‌هێزه و خاوه‌ن كولتوورێكى جوان و ره‌سه‌نن، له‌پێناو به‌رده‌وامبوونى ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ى نێوانیان، خه‌ڵكى گونده‌كه به‌یه‌ك ده‌نگ بڕیاریان داوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانى عێراق قه‌ده‌خه بكه‌ن، رێگه به‌هیچ كاندید و حزب و لایه‌نەك نادەن پۆسته‌ر و دروشمه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كانیان، به‌م هۆیه‌وه دڵیان له‌یه‌كترى بڕه‌نجێ و رووبه‌ڕووى یه‌كتری ببنه‌وه.
ئەو موختارە وتیووشیەتى "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بانگەشە قەدەغەیە، بەڵام له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه ده‌ستورییه‌كانمان، ئه‌ركى هه‌ر تاكێكى ئه‌م كوردستانه‌یه روو له سندوقه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ك دانیشتووانى گوندى هه‌سنان، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له رۆژى ده‌نگداندا، به‌گڕوتینه‌وه روو له سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ین و ده‌نگى خۆمان ده‌ده‌ین".
گوندی هەسنان كەوتووەتە بنارى چیای حه‌سه‌نبه‌گ، سه‌ر به شارۆچكه‌ى دیانایە له قەزای سۆران.