مالکی داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵا دەکات

مالکی داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکان دەکات و دەڵێت " ئەگەر جیاوازی هەبوو لە دەنگی کۆمسیۆن و چاودێرەکان ئەوا دەنگەکان بە دەست سەرلەنوێ جیابکرێنەوە.

سەعد مەتڵەبی سەرکردەی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند " نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی سکاڵایەکی پێشکەشی دادگای فیدراڵی کردووە بۆ ئەوەی لە پرۆسەی جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەنگەکان، بە تەنھا پشت بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان نەبەسترێت".
ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی ئاسا دەڵێت" مالکی داوای کردووە لە حاڵەتێکدا کە جیاوازی ھەبێت لە نێوان ژمارەی ئەو دەنگانەی لە لایەن چاودێرانەوە تۆمارکراوە لەگەڵ ژمارەی ئەو دەنگانەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان تۆماریان کردووە، ئەوا دووبارە بە دەست دەنگەکان جیا بکرێنەوە.

سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاس وتیشی: تا ئێستا دادگای فیدراڵی عێراق، وەڵامی سکاڵاکەی مالیكی نەداوەتەوه‌.

پێشتر نوری مالیکی رایگەیاندبوو: بەڵگەی باوەرپێکراوی لەبەردەستدایە سەبارەت بە ھەوڵە نێودەوڵەتیی و ھەواڵگرییەکان بۆ دەستوەردانە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بریارە لە ١٢ ی ئەم مانگەدا بەرێوەبچێت .



PM:08:21:06/05/2018