بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

 بومەلەرزەیەكی بەهێز لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران رویدا و، لانی کەم 82 کەس بریندار بوون.

سەنتەری بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران ڕایگەیاندووە، لە کاتژمێر12:26 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.8 پلە بەپێوەری ڕیختەر لەقووڵایی 5 كیلۆمەتریی زەوی ناوچەی یاسووج، چیتاب‌و سی تەختی هەژاند، كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئێران.

بەپێی سەنتەری فریاكەوتنی پزیشكیی شاری یاسووج، تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە 82  بریندار گەیەنراونەتە ناوەندەكانی فریاكەوتنی پزیشكی‌و 71 كەسیان چارەسەری ئاساییان وەرگرتووەو 11 كەسیان گوازراوەنتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی یاسووج.

بەپێی میدیاکانی ئێران، چەقی بومەلەرزەكە لەمەودای 6 كیلۆمەتریی چیتاب، 9 كیلۆمەتریی سی تەخت و 20 كیلۆمەتریی یاسووج ڕووی داوە.

لایخۆشییەوە جەلال پوران فەرد سەرۆكی سەنتەری فریاكەوتنی پزیشكی شاری یاسووج لەو بارەیەوە بە میدیا فەرمییەكانی وتووە ئەگەر هەیە ژمارەی بریندارەكان زیاد بكات.

هەفتەی رابردووش چوار بوومەلەرزەی دیکەناوچەی یاسووج ڕووی دا ، كە گوڕەكانیان لەنێوان 2.5 تا 5.2 بوو کە 139 کە برینداری لێكەوتەوەو زیاتر لە 78 ملیارد تمەن خەساری لە ماڵ و بیناكانی ئەو ناوچەیە دابوو.

AM:09:16:07/05/2018