گەورەترین پارتی تورکیا کورد بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکاردەهێنێت

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کەپارتێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا، چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە وڵاتەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بەکاردەهێنێت و بەڵێنیش دەدات کێشەکان بەبێ درو و لەپەرلەمان

ماڵپەڕی "حوریەت دەیلی نیوز"ی تورکی  لەزاری موحەرەم ئینجە کە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیایە لەسەر پارتی جەهەپە، بڵاویکردوەتەوە، کە ئەگەر بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە هەڵببژێردرێت، هەنگاوی بوێرانە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا، ئەوەش بە شێوەی "سازان و گفتوگۆ".

ئاو کاندیدە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئەگەری سەرکەوتن و بە دەستهێنانی دەنگی پێویست، بە شێوەیەکی دڵسۆزانە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەردەکەن، کە ماوەی ٤٠ ساڵە شەڕو پێکدادانی پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە وڵاتەکەدا بەردەوامە، سەرجەم ئەو کێشانەش  لە پەرلەمان چارەسەردەکەین و درۆیان لەگەڵ ناکەن.

پێشتریش ناوبراو لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیای کرد. کە لە ئێستادا بەتۆمەتی تیرۆر لە زینداندایە.

بڕیارە لە ٢٤ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.


AM:10:08:07/05/2018