نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

هەرچەندە نرخی نەوت لە سەر ٧٥$ دۆلارەوەیە، بەلآم بە بەراورد بەدوێنێ بەڕێژەیەک نرخەکەی دابەزی.

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە، ئەمڕۆ ٨ ی ئایار نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٥$ دۆلار و ٥٩ سەنتە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٧٠$ دۆلارە.

لە بەر رۆشنای رێککەوتنی ئۆپێک لەسەر دابەزاندنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و مەترسی دروستبوونی بارگرژی لە نێوان ئەمەریکاو ئێران و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە رۆژانی رابردوودا بەرزبوەوە.



AM:09:12:08/05/2018