نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٩ ی ئایار لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبووەوە بۆ ٧٦ $ دۆلار و ٦٤ سەنت، دوێنێ بە ٧٥ $ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٧٩ $ دۆلار و ٥٦ سەنت، دوێنی بە ٦٩ ٤ دۆلار و ٦٤ سنەت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو بڕیاری ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاوە هەیە کە شەوی رابردوو بڕیاری کشانەوەی ولآتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەرکرد.




AM:10:08:09/05/2018