بەڤیدیۆ...ئاڵای ئەمریكا لەناو پەرلەمانی ئێران سوتێندرا

لە كاردانەوەی كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێران لەناو هۆڵی پەرلەمان ئاڵای ئەمریكا و وێنەیەك لە ڕێككەوتنەكەیان سوتاند.

ئاژانسی ڕۆیتەزر، بڵاویكردەوە پەرلەمانی ئێران دەنگ لەسەر پڕۆژەیەك دەدات بۆئەوەی حكومەتی ئێران وەڵامی هاوشێوەی ئەمریكا بداتەوە.

هاوكات عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند دوای كشانەوەی ئەمریكا تاران پابەند نابێت بە ڕێككەوتنەكەوە و وتیشی "دۆناڵد ترەمپ شایانی پۆستەكەی نییە و توانای عەقڵی نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان، جگە لە زمانی هێز هیچی تر نازانێت".

شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، كشانەوەی ئەمریكای لە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ی ڕاگەیاند و وڵاتانی ئەوروپاش نیگەرانییان لەبارەی بڕیارەكەوە دەربڕی.






PM:12:38:09/05/2018