خۆكوژێك خۆی بە ئۆتۆمبێلی ژنە پەرلەمانتارێكدا تەقاندەوە

خۆكوژێك خۆی بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ژنە پەرلەمانتارێكی عێراقیدا دەتەقێنێتەوە و هێرشی دەكرێتە سەر.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە تەقینەوەكە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 8/5/2018 لە ناوچەی هۆر رەجەب لە شارۆچكەی دۆرە لە باشووری بەغدا، لە دووریی 100 مەتر لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی زەیتون دلێمی، پەرلەمانتاری عێراق، رووی داوە.

رۆژی چوارشەممە 9/5/2018، زەیتون دلێمی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، دوای تەقینەوە خۆكوژییەكە، ژمارەیەك چەكدار دەستڕێژی گوللەیان لێ كردووە و جگە لە زیان گەیشتن بە ئۆتۆمبێلەكانی، كوڕێكیشی بریندار بووە.

زەیتون دلێمی ئەندامی كوتلەی هاوپەیمانیی نیشتمانییە، كە ئەیاد عەللاوی سەرۆكایەتیی دەكات و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش، كاندیدی هەمان لیستە.

 




PM:02:05:09/05/2018