کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کەوتووەتە لابردنی پارتی و یەکێتییەکان لە بنکەکانی دەنگدان

کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا بە  دووخستنەوەى ئەو کارمەندانەى، کە یەکێتى و پارتى بۆسەرپەرشتیکردنى ئاوارەکان داییاناون لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا.
بەپیی ئەو زانیارییانەی کە دەست"سپی"کەوتون، کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق   بڕیاریداوە سەرجەم ئەو کارمەندانە دوربخاتەوە کە هەردو حزبی باڵادەستی هەریمی کوردستان(یەکێتی وپارتی) دایناون بەمەبستی سەرپەرشتىکردنی دەنگدانى ئاوارەکان.

لەلایەکی دیکەشەوە، کۆمسیۆن بڕیاری ئەوەشی داوە کە  بەراوردى پەنجەمۆرى دەنگدەر بکات، هەر کەسێکیش دوو جار دەنگ بدات بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنى باڵاى سەر بەخۆى هەڵبژاردنەکان بەهۆی کەمتەرخى لە کارەکانى کۆمسیۆن، بڕیارىدا بە دوورخستنەوەى عەلى قادر بەرپرسى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنەکەى.


PM:09:45:09/05/2018