دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

ئەمشەوی چوارشەممە دەنگدانی عێراقییەكان لە وڵاتەکانی دەرەوەی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستی پێكرد.

بهۆی جیاوازی کاتی نێوان عێراق و چەند وڵاتێکی بیانی ، كاتژمێر 7ی بەیانی پێنجشەممە بەكاتی نیوزلەندا كە دەكاتە 10ی ئەمشەوی چوارشەممە بەكاتی هەولێر دەستی پێكرد.

دوای نیوزلەنداش عێراقییەكانی نیشتەجێی وڵاتی ئوسترالیا، لە كاتژمێر 12ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر کە دەکاتە 7ی بەیانی بەكاتی ئوسترالیا دەچنە سە سندوقەكانی دەنگدان.

رۆژانی 10 و 11ی ئەم مانگە بۆ دەنگدانی عێراقییەكانی تاراوگە دیاریكراوە، 
پرۆسەی دەنگدانەكەش لە 21 وڵات بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش 130 بنكەی دەنگدان كراونەتەوە كە 667 وێستگە لەخۆدەگرن.

جێی ئاماژەیە زۆرترین بنكەو وێستگەی دەنگدان لە ئەمریكا كراوەتەوە كە لە 18 بنكە و 91 وێستگە پێكهاتووە و كەمترین وێستگەش لە وڵاتی نەرویجە كە لە یەك بنكەو 5 وێستگە پێكهاتووە.



PM:09:55:09/05/2018