عەبادی: دابەشبوون لەناو پارتیدا هەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بۆ یەکمجارە بە راشکاوی لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت " دابەشبوون لەنێو ئەو حیزبەدا هەیە".

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ناسراوی عێراقی " الشرقیە " کە تایبەت بوو بە دۆخی عێراق، بەراشکاوی قسە لەسەر پارتی دەکات و، دەڵێت" دابەشوبوون لەناو پارتی هەیەو  ، بۆچوونی جۆراو جۆر هەیەو ئەمەش زۆر روونە".

عەبادی ئەوەشی خستەڕوو كە پارتی وەك فێلێكی سیاسیی پەیامی جۆراوجۆریان بۆ ناردووە، بەڵام عەبادی رایگەیاند كە پارتی لەسەرەتادا دەیەوێت بەرامبەركەی فریو بدات، لە قۆناغی داهاتوودا فشار دەكات بۆ دەستخستنی دەستكەوت بۆخۆی.





AM:11:42:11/05/2018