له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن پزیشكێكى كورده‌وه جۆره كرمێكی دەگمەن له قوڕگی منداڵێك دۆزرایەوە، كه ده‌بێته هۆی خنكانی مرۆڤ.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى پارێزگاى هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه، هاتووه "له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری، منداڵێكی چوار ساڵان دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك خوێن له قورگی ده‌هات، دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن دكتۆر غه‌فور غه‌ریب به‌رزنجی پزیشكی پسۆری قورگ و لووت و گوێ كرمێكی به‌ناوى (زه‌روو)ی له قورگی ده‌رهێندرا، كه خۆشبه‌ختانه ئێستە ته‌ندروستی ئه‌و منداڵه باشه".
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كە كرمى زه‌روو (Medical leach) له ناو ئاوی شیرین و راوه‌ستاو و نیمچه راوه‌ستاوه‌كاندا ده‌ژیت و له كاتی ئاو خواردنه‌وه‌دا ده‌چێته ناو گه‌رووی ئاژه‌ڵ و زۆر به‌ده‌گمه‌نیش ده‌چێته ناو گه‌رووی مرۆڤەوە، له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه كرمه‌كه خۆی به‌ناوپۆشی گه‌رووه‌وه ده‌نووسێنێ و خوێنی ده‌مژێت و تووشی خوێن لێ هاتنیشی ده‌كات و دواى چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه و مژینی برێكی زۆری خوێن، قه‌باره‌یان گه‌وره ده‌بێت.