جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگەیاند، جیاکردنەوەی پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووەو تا كاتژمێرێكى دیكه رێژه‌ى به‌شدارىکردنی هاوڵاتیان لە سه‌رتاسه‌رى عێراق رادەگەیەنن.
رزگارى حاجى حه‌مه،بە میدیاکانی راگەیاند،"پرۆسه‌كه به گشتى، به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه‌و له ناوه‌ند و وێستگه‌كان ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كراوه، لە ئێستاشدا سه‌رقاڵى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانین".
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، وتیشی،" كاتژمێرێكى دیكه كۆمسیۆن رێژه‌ى به‌شدارى سه‌رتاسه‌رى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، بەڵام كاتیان بۆ راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان دیارینه‌كردووه".
کاتژمێر ٧ى بەیانى ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئایار، دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرانەوە و هاوڵاتیان چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆش ئامێرەکانی دەنگدان لەکارکەوتن و بەمەش پرۆسەکە کۆتایی پێهات.