لیژنەی ئەمنی باڵا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهیچ جۆرێک تەقە نەکەن.

دەقی راگەیاندنەکە

ئاگادارییەک لە لێژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لە تەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستان لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ کەسێک و هیچ لایەنێک تەقە نەکات بەمەبەستی خۆشی دەربڕین بۆ ئەم مەبەستە هەرکەسێک تەقە بکات وپشێوی بنێتەوە رێککاری یاسایی بەرامبەری دەگرینە بەر.

لێژنەی ئەمنی باڵای هەلبژاردنەکانی کوردستان



PM:11:57:13/05/2018