نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەتدەكاتەوە

جۆڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن بڵاویدەكاتەوە هیچ پەیوەندی بە ژمارەی راستەقینەی دەنگەكانەوە نیە و دەستكاری كراون.

جۆڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەت دەكەینەوە و ئەوەی كراوە ساختەكاریەكی گەورەیە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، یەكێتی و پارتی دەبێت بزانن كە هەرێمی كوردستانیان گواستەوە بۆ قۆناغێكی نوێ و خۆیان بەرپرس لەوەی رودەدات لە داهاتودا.

نەوەی نوێ ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی تر دەكەین كە هەمویان هاوهەڵوێست بن كاردانەوەی جدیان هەبێت، نەك تەنها بەیاننامە.



PM:12:19:14/05/2018