لە کەرکوک عەرەب و تورکمان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن خۆپیشاندانیان سازکرد

عەرەب و توركمانەكانی شاری كەركوك دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن خۆپیشاندانیان ئەنجام داو رێگای سەرەكی بەغداد كەركوكیان داخست.

لەو خۆپیشاندانەدا ئەو هاوڵاتیە عەرەب و تورکمانانە داوای جیاکردنەوەی دەنگەکان لە رێگای دەستەوە دەکەن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش بە ساختەكاری بەلێشاو تۆمەتبار دەکەن.

عەرەب و توركمانەكانی كەركوك راشیانگەیاندوە" داوا لە كۆمسیۆن دەكەین كە دەنگەكان بەدەست جیا بكاتەوە نەك لەریگەی ئامیێری ئەلكترۆنیەوە چونكە ساختەكاری بەلێشاو كراوە".

لەو هەڵبژاردنەدا بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمیەکان یەکێتی نیشتمانی کوردستان زیاتر لە شەش کورسی لە کۆی ١١ کورسی بەدەستدەهێنێت، بەڵام هیچ حیزبێکی تری کوردی دەنگیان نەهێناوە.



PM:03:10:14/05/2018