پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی ئەڵبژاردنەکان ته‌قه بكات یان ببێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی له سنوره‌كه، روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كاته‌وه، له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه گوزارشت له خۆشیه‌كانیان بكه‌ن.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەشدەکات،" بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه مایه‌ی دروست بوونی پشێوی و ئاسایشی سنوره‌كه‌مان نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نگرانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ته‌قه بكات یان ببێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی له سنوره‌كه‌مان ئه‌وه ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەشت پارێزگای عێراقی بڵاوکردەوەو بڕیارە ئەمشەو ئەنجامی دەنگی پارێزگاکانیتر رابگەیەنێت.