ژمارەیەک سندوقی دەنگدان لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەغداد بەڕێدەکرێت

بەمەبەستی وردبینیکردن لەسەر سکاڵای ژمارەیەک لە حزبەکانی هەێمی کوردستان، ٢١٥ سندوقی دەنگدان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
 
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، لە کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەکی ئێواری ئەمڕۆ دووشەممە ٢١٥ سندوقی دەنگدان، بەمەبەستی وردبینیکردن لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی شاری بەغداد کراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، سندوقەکان 
بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و نوێنەی حزبە سیاسییەکان، لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانەوە بەرەو بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێکەوتون.

ئەو سندوقانەی براون 
بۆ بەغداد، لەسەر سکاڵایی ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمە و، بڕیارە بە دەست پرۆسەی وردبینیکردنیان بۆ ئەنجامبدرێت، ئەگەر ئەنجامەکان گۆڕانکاری تێدا بەدی کرا، ئەوا سەرجەم سنودقەکانی دیکە دەبرێنە بەغداد و وریدبینیان بۆ دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ دووشەممە شەش لایەنی هەرێمی کوردستان(گۆڕان و هاوپەیمانی و شیوعی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی) لە پاش کۆبونەوەیەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوەو رایانگەیاند، کە پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ رووبه‌رووی ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراوی پێش وه‌خته‌ بۆته‌وه‌.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه‌ به‌ هۆی زه‌وتكردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیان  رەتدەژەینەوەو لە هەمانکاتدا داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ دووشەممە 
جۆڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن بڵاویدەكاتەوە هیچ پەیوەندی بە ژمارەی راستەقینەی دەنگەكانەوە نیە و دەستكاری كراون، داواشی لە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی تر کرد، كە هاوهەڵوێست بن و كاردانەوەی جدیان هەبێت، نەك تەنها بەیاننامە.

لای خۆشییەوە 
سەعدی پیرە وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری سلێمانی کە بە مەبەستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئەنجامدرا، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، یەكێتی بێمنەتە لە ژماردنەوەی دەنگەكانی هەلێبژاردن بەدەست، بەڵام دەبێت لەسەرتاسەری عێراقدا بێت.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ 
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەشت پارێزگای عێراقی بڵاوکردەوەو بڕیارە ئەمشەو ئەنجامی دەنگی هەشت پارێزگای تر رابگەیەنێت.



PM:09:24:14/05/2018