عەبادی کۆمسیۆن رووبەرووی دەستەی نەزاهە دەکاتەوە

رۆژنامەی "شەرق ئەلئەوسەت" ئاشکرای دەکات کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئەندامانی کۆمسیارانی رووبەرووی دەستەی نەزاهە کردۆتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی. 

لە هەواڵێكی ڕۆژنامەی " شەرق لئەوسەت" حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو كێشانەی لە هەڵبژاردنەكەی ڕۆژی 12ی ئایاری 2018 لەعێراقدا ڕویاندا، داوای لە دەستەی نەزاهە كرد لێكۆڵینەوە لەو ئەندامانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكات كەتێوەگلاون لەو كێشانە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردوە: لەبەر ئەوەی كۆمسیۆن پشتی بە هیچ كۆمپانیایەك نەبەستوە بۆ پشكنینی ئامێرەكانی دەنگدان و بەو هۆیە كەموكوڕی لە دەنگدانەكەو ساختەكاری ئەنجام دراوە، حەیدەر عەبادی ئەو كەیسەی ڕەوانەی دەستەكە كردوە.
 
ژمارەیەک لایەن و حیزبی سیاسی لە نێوایاندا فراکسیۆنی نەسری عەبادی تێبینیان لەسەر پرۆسەکەو ئەنجامەکەی هەیەو قەوارەی سەرۆک وەزیران لەسەر ئاستی عێراق سێهەم هێزە.





PM:02:12:17/05/2018