بە واژوی زیاتر ٨٠ پەرلەمانتار، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا کە رۆژی شەممە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش بانگهێشتى ئەو دانیشتنە بکات.
بەگوێرەی نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، كه واژوی سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى له‌سه‌ره، تیایدا داوا له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران کراوە، کە رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 19ى ئایار ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه بن.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، "دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵایه بەمەبەستی گفتوكۆكردن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه زیاتر له ٨٠ په‌رله‌مانتارى عێراق، داوایه‌كیان ئاڕاستەی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی عێراق کرد بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى نائاسایى.