شاسوار عەبدولواحید: یەکێتى و پارتى سەرەڕای ساختەکاری ٤۰۰ هەزار دەنگ کەمیان کردووە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند یەکێتى و پارتى بە ساختە ناتوانن بمێننەوە و دەڵێت "سەرەڕای ساختەکاری ٤۰۰ هەزار دەنگ کەمیان کردووە".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئار تیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بایکۆتی پرۆسەی سیاسی بکەین لە بەغدا خزمەت بە پارتی و یەکێتی دەکات و نابێت بهێڵین پارتی و یەکێتی بە تەنیا نوێنەرایەتی کورد بکەن لە بەغدا.

وتیشی، سەدام حسێن چەند مانگێک پێش ئەوەی بڕوخێت راپرسییەکی کرد لەسەدا نەوەد و نۆ پۆینت نۆی دەنگەکانی بەدەستهێنا و حوسنی موبارەکیش مانگێک پێش ئەوەی شۆڕشی میسر دەست پێبکات، لەسەدا ٨٢ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

وتیشی، "دەنگەکانی پارتی و یەکێتی بەو هەموو تەزویراتەوە ٤٠٠ هەزار کەمیکردووە".

باسی لەوەشکرد، رۆژ بە رۆژ پارتی و یەکێتی بەرەو لاواز بوون دەرۆن و رۆژێک دێت ساختەکاریش فریایان ناکەوێت.



AM:09:31:18/05/2018