عادل موراد کۆچى دوایی کرد

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هەواڵى کۆچی دوایی عادل موراد سکرتێرى ئەنجومەنەکەو ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتى ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوى ئەنجومەنەکە هاتووە، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنەکەمان، ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) رادەگەیەنین".

ڕاشیانگەیاند، "بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەرانی و کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی و جەماوەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژە پێدەری رێبازە پیرۆزەکەی بین".

عادل موراد ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهۆى نەخۆشیەوە بەمەبەستى چارەسەر ڕەوانەى وڵاتى ئەڵمانیا کراوەو لەو وڵاتەش گیانى لەدەستداوە.

عادل موراد  یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیكۆشه‌ر و خه‌باتكارێكی دانه‌بڕاوی یه‌كێتیه‌و بۆ رۆژێك له‌خزمه‌ت دانه‌بڕاوه‌.



AM:11:13:18/05/2018