دوایین وێنەی عادل موراد لە نەخۆشخانە بڵاودەبێتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، عادل موراد لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد و دوایین وێنەشی بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی وێنەیەكیش كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو كراوەتەوە، وا دەردەکەوێت کە عادل موراد لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی وڵاتی ئەڵمانیادایە و باس لەوە دەکرێت ئەوە دوایین وێنەیەتی.

عادل موراد ماوەىەکە بەهۆى نەخۆشیەوە بەمەبەستى چارەسەر ڕەوانەى وڵاتى ئەڵمانیا کراوەو لەو وڵاتەش لە تەمەنى ٦٩ساڵیدا گیانى لەدەستداوە.

عادل موراد لە ساڵى ١٩٤٩لە بەغدا لەدایک بووە و ساڵى ۱۹۷۰ بەشی کیمیای کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە و هەمان ساڵ بە سکرتێری یەکێتی قوتابیان هەڵبژێردراوە.

لە شوباتی ۱۹۷۹ وازى لە یەکێتی هێنا و چووەتە لوبنان و وەکو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەنەی "السفیر" کارى کردووە
ساڵی ۱۹۸۱ پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستەوە کردووە و بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە.

لە ۱۹۹٤ پەیوەندی کردووەتەوە بە یەکێتیەوە و تا ساڵی ۲۰۰۰ بووەتە لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن، لە ۲۰۰۰ - ۲۰۰۳ بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە سوریا، لە ۲۰۰٤ بووەتە باڵێوزی عێراق لە ڕۆمانیا، لە ۲۰۱۲ بووەتە لێپرسراوی ئەنجومەنی ناوەندى یەکێتى.



PM:03:20:18/05/2018