کوبا؛ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر بە ١١٣ سەر نشینەوە کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە نزیک شاری هاڤانای پایتەختی کوبا کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەوە ١١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی "بی بی سی" فڕۆکەکە لە جۆری بوئینگ ٧٣٧ بووەو دوای چەند خولەکێک لە بەرزبوونەوەی لە فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتی هاڤانا بەهۆکارێکی نادیار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک شاری هاڤانا کەوتووەتەخوارە، کە بەنیاز بووە لە شاری هاڤاناوە بچێتە شاری هۆڵگوین لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئاماژە بەوەشدراوە، فڕۆکەکە ١١٣ سەرنشینی هەڵگرتووە، کە ٩ کەسیان ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکەبوون و، لە ئەنجامدا ١١٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٣ی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، دوابەدوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، میگویڵ دیاز کەنێڵ سەرۆکی کوبا گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.


AM:09:08:19/05/2018