سودە سەرسوڕهێنەرەکانی شوتی لە رەمەزاندا

شووتی بە دەوڵەمەندترین میوەکان دادەنرێت بە ریشاڵی خۆراکی و رێژەیەکی یەکجار زۆریش ئاو لەخۆ دەگرێت، کە ئەمەش یارمەتی تەڕبوونی ناوەوەی لەش دەدات و هەستی تینویەتی کەم دەکاتەوە، بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەوە بە باشترین میوە دادەنرێت کە لە پارشێودا بخورێت.

پسپۆڕانی خۆراکی ئاماژە بەوەدەکەن، لەبەر ئەوەی شووتی لە ٩٢% ئاو پێک دێت، ئەمەش وا دەکات رێژەی کالۆری لەم خۆراکە کەم بێت و نەبێتە ھۆی زۆربۆنی کێش، بۆنموونە لە ھەر ١٠٠ گم شووتی تەنھا ٣٠ یەکەی کالۆری لە خۆ دەگرێت.

شووتی دەڵەمەندە بە ڤیتامینات و کانزا پێویستەکان، کە زۆر پێویستن لە مانگی رەمەزان و وەرزی ھاوین دا، دەکرێت شووتی لەکاتی بەربانگ لەسەر سفرە دابندرێت  یاخود دواتر بخورێت بۆ چەند کاتژمێرێک، چونکە میوەیەکی بەچێژە و بە ئاسانی ھەرس دەبێت و یارمەتی گەدە دەدات بۆ ھەرس کردنی خواردنەکان.

ھەروەھا شووتی سەرچاوەیەکی گرنگی پۆتاسیۆمە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگە گرتن لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.


PM:01:33:21/05/2018