سبەی مووچەی ئەو شوێنە دابەش دەكرێت

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەمە 23/5/2018 خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "سپی" ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و لە ئێستاشدا خراوەتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

رۆژی 16ی 5ی 2018 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دڵنایی دایە مووچە خۆران کە  موچەکانیان بەردەوام دەبێت هیچ كێشەیەك لەو بابەتەدا نییە.

لە 19ی ئازارو كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ حكومەتی عێراق بە دوو قۆناغی بڕی زیاتر لە 634 ملیار دیناری مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەمەش دەبێتە سێیەم قۆناغی ناردنی پارە لەلایەنی حکومەتی عێراقەوە.



PM:10:36:22/05/2018