مەکگۆرک بە سێجار لەگەڵ یەکێتی کۆبوەوە
مەلا بەختیار: گرنگە کورد یەکگرتوو بێت

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا مەکگۆرک کەدوێنێ سێ شەممە لە سلێمانی بوو، بەسێجار لەگەڵ یەکێتی کۆبوەوە، لەگەڵ کۆبوونەوەی لەگەڵ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، ناوبراو رایگەیاند" بەلای یەكێتی-یەوە گرنگە كورد بە یەكگرتوویی بچێتە بەغدا".

دوێنێ ٢٢ ی ئایار برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەی سەرۆکی ئەمەریکا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ حیزبەکانی ( یەکێتی، گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو) کۆبوەوە، بەیانییەکەی لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبوەوە، دواتر لەیەک کۆبوونەوەدا لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ گۆڕان‌و هاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆبوەوە.

دوای ئەو کۆبوونەوەیەک مەکگۆرک لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆبوەوە، پاشان لە کۆبوونەوەیەکی تردا لەگەڵ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەی نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ مەلا بەختیار وەک لە میدیاکانی یەکێتیدا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە" وەك یەكێتی بەشێك دەبین لە چارەسەری كێشەكان چ بۆ دروستكردنی حكومەتێكی نوێ‌ لە عیراق، كە نوێنەری هەموو پێكهاتە‌و لایەنەكان بێت، چ بۆ گفتوگۆكردن لە سەر پرۆژەیەك كێشەی سەرجەم لایەنەكانی عیراق‌و كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا چارەسەر بكات".

راشیگەیاندووە" بەلای یەكێتی-یەوە گرنگە كورد بە یەكگرتوویی بچێتە بەغداو، لە بەغداش لەگەڵ ئەو لایانانە بێت، كە پابەندی دەستور  دەبن‌و  ئامادەبێت تەواوی كێشەكانی هەولێرو بەغدا چارەسەر بكات".

ئەوە لە کاتێکدا کە نوێنەری سەرۆکی بەهێزترین وڵاتی جیهان بەسێ جار لە سێ کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی کۆبوەوە.



PM:01:55:23/05/2018