وردەكاری رێورەسمی هێنانەوە‌و بەخاكسپاردنی عادل موراد

لیژنەی باڵای مەراسیمی یەکێتیوردەكاری رێورەسمی هێنانەوە‌و بەخاكسپاردنی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر‌و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بڵاودەکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، لیژنەی باڵای مەراسیم رایگەیاند، کاتژمێر٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ئایار،  رێورەسمی هێنانەوەی تەرمی "عادل موراد" لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوە دەچێی.

هەروەها ئەوەش هاتووە، کە هەمان ڕۆژ لە رێورەسمێكی شایستەدا ناوبراو لەگردی سەلیم بەگ بەخاك دەسپێردرێت.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە هاتووە، رۆژی هەینی٢٥ی ئایار لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی پرسەی پیاوان‌و ژنان بەڕێوەدەچێت و دواتر ئێوارەی هەمان رۆژ پرسەكەی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی هەڵیدەگیرێ.

رۆژی هەینی رابردوو عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ئەو حزبە بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری كۆڵنی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.


                      


PM:08:10:23/05/2018