ژەمی پارشێو بە گرنگترین ژەم دادەنرێت لە مانی رەمەزاندا و بە هیچ شێوەیەک نابێت فەرامۆش بکرێ و گرنگی پێبدرێت.
پسپۆرانی بواری خۆراک ئاماژە بەوەدەکەن، ژەمی پارشێو هەروەک رۆژانی ئاسایی گرینگترین ژەمی خۆراکە، چونکە مادە پێویست و دەوڵەمەندەکان بۆ لەش دابین دەکات.
بە وتەی پسپۆڕان ئەوکەسانەی بە بێ پارشێو بە رۆژوو دەبن، لە بە درێژایی رۆژ تووشی دابەزینی کەمی خوێن دەبنەوە.
هەروەها دەشڵێن، نەکردنی پارشێو ئاستی وشیاری و توانای کارکردنی رۆژوانان کەم دەکاتەوە، بەڵام ئەم گرفتە هیچ پەیوەندییەکی بە رۆژوو گرتنەوە نییە، بەڵکو تەنیا لە ئاکامی خواردنی ناتەندروست رووی دەدات کە پارشێو ناکات.