حکومەتی هەرێم بڕی 34 ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیایەکی نەوت

کۆمپانیای نەوتی شامارانی کەنەدی، کە کۆمپانیای هاوبەشە لە کێڵگەی ئەترووش رایگەیاند، لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بڕی 34 ملیۆن دۆلار حەقدەستی مانگی 2ی ئەمساڵی وەرگرتووە.


بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای نەوتی شامارانی کەنەدی،" کۆمپانیای تاقە، کۆمپانیای سەرکاری کێڵگەی ئەترووش بڕی 34 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریان وەک حەقدەستی مانگی 2ی ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەو 34 ملیۆن دۆلارە 15 ملیۆن دۆلاری بۆ حەقدەستی هەناردەکردنی نەوتە لەو مانگەدا، بڕی 19 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەو پارەیەش بۆ تێچووی ئەو بۆریەیە کە لە کێڵگەی ئەترووشەوە بۆ بۆری سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان-جەیهان راکێشراوە.

جێی ئاماژەیە کێڵگەینەوتی ئەترووش کێڵگەیەکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2017ەوە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکەدا.





AM:10:19:24/05/2018