کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوا وادە بۆ وه‌رگرتنى تانه‌ى كاندید و لیسته‌كانى به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆتایى ئه‌م مانگه‌دەبێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویکردوەتەوە، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاماژەی بەوەداوە، له‌پێناو ته‌واوكردنى رێوشوێنه‌كان كه تایبه‌ته به ئه‌نجامه‌كانى رۆژى ده‌نگدان و به‌پێى رێوشوێنه یاساییه دیاریكراوه‌كان له چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆمسیۆن ده‌ستیكرد به وه‌رگرتنى تانه‌ى تایبه‌ت به لیسته به‌شداربووه‌كان له رۆژى ده‌نگدان، به‌هه‌مان شێوه تانه‌ى كاندیده‌كان و واده‌ى وه‌رگرتنى تانه‌كانیش له كۆتایى ده‌وامى فەرمی رۆژى پێنجشه‌ممه 31ى ئایار كۆتایى دێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو،کە كۆمسیۆن ده‌ستیكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى لیستى پاڵێوراوه براوه و دۆڕاوه‌كان و ژماره‌ى كورسییه‌كانى لیسته براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
کۆمسۆن دەشڵێت، لایه‌نه زیانمه‌نده‌كان له ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردنەکان، ده‌توانن سكاڵاى خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردن له دادگاى پیاداچوونه‌وه‌ى فیدڕاڵى.
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆن ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراووه به راده‌ستكردنى وێنه‌ى كارتى ده‌نگدان به راسپێردراوى لیسته‌كانى به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌رێى نوسینگه‌كانى له به‌غدا و پارێزگاكان،بۆیە هه‌ر لایه‌نێك گه‌ر ده‌یه‌وێت وێنه‌ى كارتى ده‌نگدان وه‌ربگرێت ده‌توانێت له‌لایه‌ن راسپێردراوانیانه‌وه (هارد) بگه‌یه‌ننه نوسینگه‌كان كۆمسیۆن ته‌نانه‌ت له رۆژانى پشوشدا.