ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە باشووری رۆژئاوای كەركووك، هەشت تیرۆریست دوای ئەوەی گەمارۆ دران، خۆیان بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکووک ئاشكرای كرد چه‌كدارانی داعش هێرشێكی گه‌وره‌یان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شەعبی له ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری كه‌ركووك.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 26ى حەشدی شەعبی و دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، سەرجەم ئەو چەکدارانە کە خۆکوژ بوونە خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاندووە كە چەکدارەکان ژمارەیان هەشت خۆکوژ بووە و دوای گەمارۆدانیان ناچار کراون خۆیان بتەقێننەوە، لە بارەی زیانی شەڕەکەشەوە، سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ئاشکرا کرد شەش چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
روونیشی كرده‌وه كە هێرشه‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به گه‌وره‌ترین هێرشی رێكخراوه‌كه داده‌نرێ، تیایدا چه‌كداران به پشتێنی بۆمبڕێژه‌وه هاتوون و تا ئه‌و كاته‌ی توانیویانه شه‌ڕیان كردووه، دواتر خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.