گۆڕان ئامادەنیە لەگەڵ یەکێتی کۆبێتەوە

بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نیە لەهیچ ئاستێکدا لەگەڵ یەکێتی دانیشتن ئەنجام بدات و "سپی"یش ئەو مەرجانە ئاشکرادەکات کە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی دایناون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بزوتنەوەی گۆڕان لەهیچ ئاستێکدا (لە ئاستی باڵا تا ئاستی خوارەوە) کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی ئەنجام بدات و پێشوازیش لە هیچ وەفدێکی ئەو حزبە ناکات".

سەرچاوەکە هۆکاری ئەو بڕیارەی گۆڕانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "یەکێتی ساختەکاری ئەنجام داوە و دواتریش هێرشی کردۆتە سەر گردی زەرگەتە".

ئەوەشی ئاشکراکرد مەرجی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی ئەوەیە کە یەکێتی تەقەکەرەکان و ئەوانەی فەرمانی تەقەیان دەرکردووە لە شەوی هێرشکردنە سەر گردەکە ڕادەست بکات.

لەدوای هەڵبژاردنی 12ی ئەم مانگەوە و دەرکەوتنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گۆڕان و یەکێتی لە سلێمانی دروستبوو.



PM:06:35:25/05/2018