شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.
شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە و وەک هەوادارانی دەڵێن "سەرنجڕاکێش" دەرکەوتووە و زۆرینەی هەوادارانی بە زۆر جوان ناوی دەبەن.
شانۆ کە وێنەیەکی بە گەلەبیەکی زەردەوە بلاوکردوەرەوە لەسەر وێنەکە نوسیویەتی: لە ژیان هیچ فێر نابیت ئەگەر وابیر بکەیتەوە هەموو کات راستیت.
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێکە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.