دوو بێژەرە خوشکەکەی نێت تی ڤی وێنەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی نێت تی ڤی "چێواز ئاسۆ"  وێنەیەکی خۆی خوشکەکەیدا"ئەڤین ئاسۆ" کە بە هەمان شێوە پیشکەشکار و بەڕێوەبەری کەناڵەکەیەبڵاوکردەوە.

چێواز لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی لەگەڵ ئەڤینی خوشکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی" وێنەیەک لەگەڵ مامۆستای ژیانم، خۆشم دەوێیت خوشکە جوانەکەم خوا بۆمنت بێڵێت".

چێواز ئاسۆ، لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوشکی پێشکەشکاری "ئەڤین ئاسۆ"ـیە و ھاوکات لەکەناڵی "نێت" بەرنامەی ھەیەو هاوسەرگیری کردووەو هاوسەرەکەشی کارمەندی هەمان کەناڵە.

هەروەها ئەڤین ئاسۆ لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.




PM:11:05:26/05/2018